هەپەگە کوژرانی ٧ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

لڤین:

هێزەکانی پاراستینی گەل(هەپەگە) کوژرانی حەوت سەبازی سوپای تورکیای لە ئەنجامی چالاكییەكی گەریلاكانیدا لە ناوچەی ئاڤاشین رایگەیاند.


ماڵپەڕی فورات نیوزی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە ”رۆژی هەینی ٢١ی ئایار گەریلاكانی پەکەکە لەسەر شاخی كۆنفرانسی  سەربە پارێزگای دهۆك چالاكییەكیان لە دژی یەكەی تایبەتی سوپای توركیا ئەنجام داوە.”

ئاماژەی بەوەیش داوە ”لە هێرشەكەدا ٦ ئەندامی سوپای توركیا كوژراون، بەڵام بەپێی زانیارییەكان ژمارەی سەربازە كوژراوەكان دواتر بەرز بوونەتەوە بۆ ٧ سەرباز”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button