پڕۆژەیاسایەک بۆ مافی فەرمانبەرانی توێژێک ئامادە دەکرێت

لڤین:

 پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی یاسایی له دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان لە پرۆژە یاساکەدا، فەرمانبەرانی یاسایی له دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مافەکانیان دیاریی دەکرێت و لە پرۆژەکەدا هاتووە “هەر فەرمانبەرێک دەرچووی کۆلیژی یاسا بێت و لە بەشی یاسا لە فەرمانگەکان کار بکات پڕۆژەیاساکە دەیگرێتەوە”.

هەروەها ئەو فەرمانبارانە 50%ی دەرماڵەی ترسناکییان دەبێت و مافی هەیە دوای 10 ساڵ خزمەتی فیعلی داواکاری پێشکەش بکات بۆ وەرگرتن لە پەیمانگای دادوەری.

هەر لە پڕۆژەکەدا هاتووە: فەرمانبەری یاسایی پاش دەوام دەتوانێت نوسینگەی ڕاوێژکاریی هەبێت بەو مەرجەی کاریگەریی لەسەر وەزیفەکەی نەبێ، هەروەها خزمەتی فەرمانبەری یاسا بۆ دادوەریش دەبێت و لە پڕۆژەکەدا ئەوەش دیاریشکراوە کە فەرمانبەرانی یاسا له تەمەنی 65 ساڵی خانەنشین دەکرێن به 60%ی کۆی دواهەمین مووچە و دەرماڵە کە پێی دەدرێت.

جگە لەوانەش هەر لە پڕۆژەکەدا چەندین ماف به فەرمانبەرانی یاسا دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button