چەمچەماڵ: منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵان لەئاودا خنکا

لڤین:

تەندروستی چەمچەماڵ،منداڵێکی سێ ساڵان لەبانی مەقانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ  لەئاودا خنکاوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە،” ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕوداوێکدا منداڵێکی تەمەن ( ٣ ) ساڵ لەبانی مەقان لەئاودا خنکاوە.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دوای گەیاندنی بە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی (طب عدلي) سلێمانی کراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button