لاهور شێخ جەنگی:

لەگەڵ کاک نەوشیروان هاوڕابووین کە یەکێتی و گۆڕان هاوخەبات و هاوبەشبن

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، هیوادارم رۆحی کاک نەوشیروان ئاسودە بێت کە هاوخەباتەکانی لە بزوتنەوەی گۆڕان و هەڤاڵەکانی لە نێو یەکێتی لە کۆتایدا بڕیارە دروستەکەیاندا و هاوپەیمانێتیان ئەنجامدا و دڵنیاش بوو لەوەی کە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن.

 

لاهور شێخ جنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی دوای سەردانی بۆ سەر گڵکۆی نەوشیروان مستەفا، رایگەیاند “کۆچی کاک نەوشیروان کۆستێکی گەورەیە لە هەموومان کەوتووە، هەر لە ساڵی ١٩٧٥ یەکێک بوو لەو کەسانەی لەگەڵ هەڤاڵ مام جەلال و هاوڕێکانی داینەمۆی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ بوو،  هەر لە دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە دوایی ئیدامەدان بەو خەباتە تا دوا هەناسەی لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان کۆڵی نەدا لە بەدیهێنانی ئاوات وئامانجەکانی میللەتەکەی”.

هاوسەرۆکی یەکێتی وتیشی “دیارە هەموومان کاکە نەوەمان بەوە ناسیبوو کە داکۆکیکەرێکی سەرسەختی ئازادی رادەربڕین و عەدالەتی کۆمەڵایەتی مافی چارەی خۆنوسین وە پێموایە هەم لە نێو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هەمیش لە نێو بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام بوو لەسەر ئەو ئەرکەی”.

ئەو وتیشی “دوو ساڵی کۆتایی ژیانی کاک نەوشیروان من زۆر لێوەی نزیک بووم، زۆر سودم بینی لە بیروبۆچونەکانی وە تێڕوانینی کاک نەوشیروان بۆ سیاسەت لە هەرێمی کوردستان و راستکردنەوەی چەوتیەکان لە هەرێمی کوردستان”.

ئەو بۆ پشتیوانی قسەکانی ئاماژەی بەوەکرد کە “هاوڕێ نزیکەکانی ئەتوانن گەواهی ئەوەم بۆ بدەن لە کۆتایدا هاوڕا بووین لەسەر ئەوەی کە چوارچێوەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی بتوانن هاوخەبات و هاوبەشبن ئەو دۆخەی هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە تێپەر بکەن، بەڵام بە داخەوە مەرگ رێگەی پێنەدا ئەوە بە چاوی خۆی ببینێت”.

لاهور شێخ جەنگی ئەوەشی روونکردەوە ” لێرە وەکو سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان دەمەوێت بڵێم هیوادارم رۆحی کاک نەوشیروان ئاسودە بێت کە هاوخەباتەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڤاڵەکانی لە نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆتایدا بڕیارە دروستەکەیاندا کە خواستی کاک نەوشیروان و هەڤاڵ مام جەلال بوو لە دەباشانەوە دەستی پێکردبوو”.

سەرۆکی لیستە هاوبەشەکەی گۆڕان و یەکێتی وتیشی: ئەو هاوپەیمانێتییەمان پێکهێناوە، من دڵنیام ئەو هاوپەیمانێتییە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت، لە کۆتایشدا دەبێتە بە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکانی تر بۆ ئەوەی بەیەکەوە هەنگاو بنێین بۆ عێراق بتوانین بە یەک دەنگی و یەک رەنگی ئاوات و ئامانجەکانی میللەتەکەمان بەدەست بهێنین.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button