ئاماری حاڵه‌تی مردن له‌په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی ڕاگەیەندرا

لڤین:

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، ئاماری مردن له‌په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی ڕاگەیاند کە له‌ماوه‌ی مانگی ٥ ی ئه‌مساڵ ٦٦ حاڵه‌ت تۆماركراون.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی،ئامارێکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاندووە،” له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردودا ٦٦ حاڵه‌تی مردن له‌په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون، كه‌ 39 كه‌سیان له‌ڕه‌گه‌زی نێربون، ٢٧ كه‌سیشیان له‌ڕه‌گه‌زی مێ بون.”

سەبارەت بە حاڵەتەکانی مردووان ئاماژە بەوەیش دراوە،” ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون، ٢٤ حاڵه‌تی مردنیان به‌هۆی ڕوداوی هاتوچۆ، ١٠ حاڵه‌تیان به‌هۆی سوتاوی، ٥ حاڵه‌تی مرن به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌، ٥ حاڵه‌تیشیان خۆخنكاندن، ٤ حاڵه‌تیان به‌هۆی گوللـه‌ ٣ حاڵه‌تیشیان به‌هۆی كاره‌باوه‌ بون.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button