نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە

لڤین:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان  رووی لە بەرزبوونەوە کرد و هەریەکە لە نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریکی بەرزبوونەوە.

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھاندا گۆڕانکاری بەسەردا ھات و بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و  67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ کە نرخەکەی 68 دۆلار و 79 سەنت بوو بەرزبونەوەی بە خۆوە بینیوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە گوێرەی داتاکانی بۆرسەی جیھانی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 66 دۆلار 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ 65 دۆلار و 50 سەنت بوو چەند سەنتێک بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی داتاکانی گروپی ناوەندی پیشەسازی پەیمانگای نەوتی ئەمریکی لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەرھەمھێنانی نەوت و عەمارکردنی لە کۆگاکانی ئەمریکا بە رێژەی 2ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل کەمیکردوە، کاریگری لە سەر نرخی نەوت دروستکردووە.

نرخی نەوتی برێت لە مانگی ئازاری 2019وە ئەو نرخەی تۆمار نەکردووە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا کە بووە هۆی داخستنی سەرجەم کارگە گەورەکانی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button