کارکردن بە بڕیاری دابەشکردنی زەوییەكانی کەرکوک ڕادەگیرێت

لڤین:

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان، دائیرەی كشتوكاڵی كەركوك دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوییەكانی كوردو توركمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بكات.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ،لە ڕاگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە،” وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق كاركردنی بەو بڕیارە راگرتووە كە لەورێگەیەوە زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوكی بەسەر ئەو كەسانە دابەشدەكردەوە كە لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریبكردنی كەركوك پێیان درابوو.”

هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە،” بەدواداچوونەكانیان بەردەوام بوو بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرێبەستە كشتوكاڵییەكانی كەركوك و بەمەبەستی راگرتنی بڕیارێكی فەرمانگەی زەوییە كشتوكاڵی و گرێبەستە كشتوكاڵییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، تایبەت بە هەڵكرتنی بڕیاری سڕكردنی ئەوە زەویانەی مەشمولن بە بڕیارەكانی ژمارە ٤ ی ساڵی ۲۰۰۷ و بڕیاری ژمارە ۲۹ ی ساڵی ۲۰۱۲ و مادەی ۱٤۰ی دەستور و سەرلەنۆی دابەشكرنەوەیان بەسەر ئەو كەسانەی لەسەردەمی رژێمی پێشوو بەمەبەستی تەعریبكردنی كەركوك پێیان درابوو.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دوای كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵی عیراق و ئاراستەكردنی نوسراوی فەرمی بۆ ئەم مەبەستە، وەزارەتی كشتوكاڵ بەنوسراوی ژمارە ۱۰۲۰ لە بەرواری ٢٠١٢/٥/٤ ئاگاداری كردینەوە كە كاركردن بەو بڕیارە راگیراوە تاكو كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك بەشێوەیەكی بنەڕەتی لەلایەن لیژنەیەكی باڵاوە یەكلایی دەكرێتەوە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە،” لەدوای ئەم بڕیارەوە، دائیرەی كشتوكاڵی كەركوك دەسەڵاتی ئەوەی نامێنێ زەوییەكانی كوردو توركمان بەسەر جوتیارانی تردا دابەش بكات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button