سەنتەرێکی زانیاری گەشتیاری كرایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە،” سەنتەرەكە بە سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزییە، ڕێبەر و نەخشەی گەشتیاری بەسەر گەشتیاراندا دابەش دەكات، سەنتەرەكە سەرجەم زانیاری و ناونیشانی وردی ناوچە گەشتیارییە ئاینی و شوێنەوارییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و سنوری ئیداری راپەڕین لەخۆ دەگرێت”.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە،”كارمەندانی سەنتەرەكە ڕاسپێردران كە لەكاتی پێویستدا وەڵامی هەموو پەیوەندی گەشتیاران بداتەوە لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفونەی خوارەوە: ( 07725120235 )”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button