هۆکاری نە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم ئاشكرا دەكرێت

لڤین:

بەپێی ماددەی ( ١١ )ی یاسای بودجەی ئەمساڵ، دەبێت هەرێمی كوردستان بە لای كەمەوە رۆژانە ( ٤٦٠ ) هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە كێڵگەكانی خۆی بەرهەم بهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بڕی پێویست بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ، دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بە لای كەمەوە رۆژانە داهاتی ( ٢٥٠ ) هەزار بەرمیلی ئەو نەوتە بە نرخی كۆمپانیای سۆمۆ رادەستی حكومەتی عێراق بكات، هاوكات دەبێت 50%ی داهاتی نانەوتی خۆیشی رادەستی بەغدا بكات، ئەو كات حكومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت.

لەوبارەیەوە، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاندووە،” جێبەجێنەكردنی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا پەیوەندیی بە پەرلەمانەوە نییە، چونكە بابەتێكی هونەرییە و دەبوو لیژنەیەكی هاوئاهەنگی دروست بكەن، پرسەكە كەمی نەوت و نەناردنی نییە، بەڵكو بابەتەكە ژمێرەییە، دەبێت هەرێمی كوردستان ئەو بڕە پارەیە دیاری بكات كە دەبێت رادەستی بەغدای بكات، دواتریش بەغدا پابەند دەبێت كە بەشە بودجەكەی بنێرێت”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە،”پرسەكە چارەسەر بووە و بودجەی گشتی ئەمساڵ روونە، بەڵام نازانم بۆچی ئەم خەمساردییە هەیە! ئەوە چل رۆژ بەسەر پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەدا تێپەڕیوە كە دەبوو هەر لە رۆژی دوای پەسەندكردنیەوە جێبەجێ بكرێت، كەچی تاوەكو ئێستا جێبەجێ نەكراوە. هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەیانتوانی هەر لە رۆژی دووەمەوە دەست پێبكەن”.

سەبارەت بە هۆکاری نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێم، بڕیاردەری لیژنەی دارایی، ڕونیکردەوە،” نەناردنی بەشە بودجەكە لەبەر ئەوەیە لیژنەی بۆ دروست نەكراوە كە دەبێت لە هەردوولا بێت لە وەزارەتەكانی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وتویەتی،”ئەگەر هەر لە رۆژی دوای پەسندكردنی بودجەوە ئەو لیژنەیە پێكبهێنرایە، بچوونایەتە بەغدا و هاوئاهەنگی و ژمێرەكانیان بكردایە، جێبەجێكردنی گەلێك ئاسان بوو”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button