تەرمی کرێکارێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

لڤین:

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار،لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، ” پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ ( شەممە، ٨ی ئایاری ٢٠٢١ ، تیمەکانمان تەرمی کرێکارێکی بەڕەگەز سوریان لە گەرەکی سەرچنار گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی”.

سەبارەت بە جۆری کوشتنەکە وتوویەتی، ” کرێکارەکە بە چەقۆ کوژراوە و تەرمەکەی ئاسەواری لێدانی سێ چەقۆی پێوەبووە، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاریی پزیشکی تەرمەکە لە پزیشکی دادیی سلێمانییە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button