هێزەكانی رزگاریی عفرین:

سەربازێكی تورك و چوار چەكداری میلیشیاكانی کوژران

لڤین:

هێزەكانی رزگاریی عفرین،ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند،” رۆژی ( ٢٨ی نیسان )، لە چالاكییەكی شەڕڤاناندا لە نزیك گوندی “بورج حەیدەر” لە ناحیەی شێراوای عفرین، دو چەكداری میلیشیاكانی سەر بە توركیا كوژراون و دو ئۆتۆمبێلی ئەو چەكدارانەش تێكشكێنراون”.

لەبەشیکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە،”هێزەكانی رزگاریی عفرین لە چالاكییەكدا لە شاری عفرین، سەربازێكی سوپای توركیا و چەكدارێكی میلیشیاكان كوژراوەو سەربازێكی دیكەو سێ چەكداری میلیشیاكانیش برینداربون”.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوەیش دراوە،”رۆژی ( ٣٠ی نیسان ) لە گوندی “خولالكا” لە عفرین، هێزەكانیان لە چالاكییەكدا میلیشیاكانی سەر بە سوپای توركیایان كردۆتە ئامانج و لە ئاكامدا چەكدارێك كوژراوەو دوانی دیكە بریندار بون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button