علی حەمە ساڵح:

یەکێک لەو دادوەرانەی سزای بادینانییەکانی پەسەندکرد دەبوو خانەنشین بێت

لڤین:

علی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە،”دادوەر عەبدوڵا عەلی شەرەفانی، جێگری سەرۆکی دادگای پێداچونەوەو یەکێک لەو دادورانەی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی دەستگیکراوانی بادینانی پەسەندکرد، ساڵی ٢٠٢٠ تەمەنی ٦٥ ساڵی تێپەڕاند، بەیاسا دەبوو خانەنشین ببێت”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

یەکێک لەو دادوەرانەی سزای شەش ساڵی دەستگیرکراوانی بادینانی پەسەندکردوە، دەبوو خانەنشین ببێت و بەنایاسایی تەمەنی کارکردنی درێژکراوەتەوە..

واتە: بەیاسای بەرکار لە مانگی ٧ی ٢٠٢٠ ەوە نابێت وەک دادوەر کار بکات..

دادوەر عەبدوڵا عەلی شەرەفانی، جێگری سەرۆکی دادگای پێداچونەوەو یەکێک لەو دادورانەی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی دەستگیکراوانی بادینانی پەسەندکرد، ساڵی ٢٠٢٠ تەمەنی ٦٥ ساڵی تێپەڕاند، بەیاسا دەبوو خانەنشین ببێت.. بەڵام بەشێوەی نایاسایی تەمەنی کاری دادوەری بۆ درێژکرایەوە..

لە ٢٠٢٠/٦/١١ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، لەسەر داوای دادوەر عەبدوڵا عەلی شەرەفانی، خزمەتەکەی وەک دادوەر درێژکردوەتەوە تاوەکو ٢٠٢١/٧/٢١ .

بەدواداچونەکانمان

یەک: ئەم فەرمانە نایاساییە، لەگەڵ دەرچونیدا پەیوەندیم بەوەزیری دارایییەوە کردو داوام لێکرد موچەی ئەم دادوەرانە ڕابگرێت، وتی : ھەوڵدەدەین، بەڵام دواتر بەردەوام بوو !!!

دواتر وەزیری دارای پێیڕاگەیاندم: تاوەکو ئێستا سێ جار دژی بووین و ڕاشدەگەیەنین..

دوو:

لە ٢٠٢٠/٧/٧ دەستەی نەزاھەی کوردستان نوسراوی کردوە بۆ ئەنجومەنی دادوەری و تێدا ھاتوە: چەند فەرمانێکتان دەرکردوە بۆ درێکردنەوەی خزمەتی چەند دادوەرێک، ئەم بڕیارە ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی نیە لە ھەرێمی کوردستان چونکە یاسای درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەران کە لە فەرمانەکانتاندا ئاماژەتان پێداوە، لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند نەکراوە.

دەستەی نەزاھە داوای ھەڵوەشاندنەوەی درێژکردنەوەی خزمەتی ئەو چەند دادوەرەی کردوە..

سێ:

بەپێ نوسراوێکی دیکەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم، لە دوو پەڕەداو بەچەندین خاڵ ڕونکراوەتەوە کە ئەم درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەریە کارێکی نایاسایە..

کە لە مانگی ٧ی ٢٠٢٠ دا نوسراوە، سەرۆکی پەرلەمان نوسیویەتی: بەڕێزتان و ئەنجومەنی دادوەری لەم یاسا شکێنی و بەھەند وەرنەگرتنی سیستمی فیدڕاڵی و قەوارەی ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە تەشریعیەکانی ئاگادار دەکەینەوە..

ھەرچەندە ئێمە ھەمو ڕێککارێکی یاساییمان گرتە بەر، بەیاسا سەلمێندرا ئەم کارە نایاسایە، بەڵام دوانەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەسەر یاسا شکێنی بەردەوام بوون.

ئەنجام:

ئەم دادوەرە دەبوو لە ٢٠٢٠/٧/١ خانەشین ببێت، بەڵام بەنایاسایی بەردەوام بوە لە کارەکەی.. کەواتە: پەسەندکردنی حوکمی سزادراوانی بادینانیش لەڕووی یاسایەوە گرفتی ھەیە، ئەم دادوەرە بۆی نیە بە یاسای بەرکات بۆ نیە لە کارکردندا بێت..

عەلی حەمە ساڵح

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button