وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

ئەگەر ئێران بیەوێت تاوەکو چەند هەفتەی دیکە لەگەڵ ئەو وڵاتە دەگەنە رێککەوتن

لڤین:

بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی کە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ئێران و وڵاتانی ( ٥+١ ) ئیمزا کرا و دووبارە پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتننامەکە، لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، دانوستانی ئێران و وڵاتانی ( ٤+١ ) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا،ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە”پێدەچێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەسەر گەڕاندنەوەی واشنتن بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی و دووبارە پابەندبوونی تاران بە رێککەوتننامەکە، لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتن، بەڵام لە دواجاردا بەدیهێنانی ئەو بابەتە پەیوەندی بە بڕیاری سیاسیی بەرپرسانی ئێرانەوە هەیە”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات، ئاماژەی بەوەیش داوە، ”تاوەکو ئێستاش کەلێن لەنێوان هەڵوێستی ئەمریکا و ئێراندا هەیە و ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەخۆ لەگەڵ تاران و گەیاندنی پەیامەکان لەڕێی وڵاتانی دیکەوە، دەبێتەهۆی ئەوەی کە هەندێک جار لێکتێنەگەیشتن رووبدات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button