بزوتنەوەی گۆڕان:

بڕیاری پەسەندكردنی دادگای پێداچوونەوە پێشینەیەکی مەترسیدارە

لڤین:

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە بڕیاری پەسەندكردنی دادگای پێداچوونەوە بۆ پێنج دەستگیرکراوەکەی بادینان و حوکمدانیان بە شەش ساڵ زیندانی، ڕایگەیاندووە” نابێت یاسا ببێتە ئامرازی سەرکوتی ئازادییە سیاسی و شارستانیەکان”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

‎بزوتنەوەی گۆڕان، وەک پێشتر ھەڵوێستی فەرمی، لەرێی پشتیوانی فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان و ژوری قانونی روون و رەوان بووە، بە ئامانجی پارێزگاری لە ناو و پێگەی ھەرێمی کوردستان و متمانەی ھاوڵاتیان بە دادگاکان.

نابێت یاسا ببێتە ئامرازی سەرکوتی ئازادییە سیاسی و شارستانیەکان.

روئیای نەگۆڕی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەیە:-

یەکەم: ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەوانی پایەیەکی دیموکراسیە کە قابیلی زەوتکردن نییە.

دووەم: بەڵگەکانی ئەم کەیسە و گیراوەکانی دیکە نەسەلمێنراون و لاوازن.

سێیەم: دیپلۆماتکاران کارێکی سەرەکیان دیدارە لەگەڵ رۆژنامەنووس و چالاکوانانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی شارستانی. تێوەگلاندیان لەم کەیسە نیشانەی نەبوونی بەڵگە و پێشینیەکی مەترسیدارە بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان.

چوارەم: بەهۆی ئەم کەیسە هەموو نوێنەرایەتیەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا و ئەڵمانیا و دەوڵەتانی دیکە رووبەڕووی گۆشەگیری ئەبنەوە.

‎بۆ رێگری لە زیانی گەورە لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی جەخت لە گرنگی خواستی بەڕێز رێکخەری گشتی لە کۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ھەرێم بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتی قانونی و چڕکردنەوەی ھەوڵەکانیان بە ئاراستەی رێزگرتن لە مافی ئازادی رادەربڕین و دەستەبەرکردنی عەدالەت لە کەیسی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان دەکەینەوە.

دلێر عەبدولخالق

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان

٦ی ئایاری ٢٠٢١

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button