بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: بەشداریی لە هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ناکەین

لڤین:

ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، ڕایگەیاند، بەشداریی لە هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ناکەن داواشی لە دەنگدەرانی حزبەکەیکرد بایکۆتی دەنگدان بکەن.

عیرفان عەلی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا ناكه‌ن.

ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی روونیشیكرده‌وه‌، کە هۆکاری بەشداریی نەکردنیان لە دەنگداندا بەهۆی ئەوەوەیە کە له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ساخته‌كاریی زۆر ده‌كرێت و نه‌شیانتوانیوه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا پارێزگاری له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌كانیان بكه‌ن.

عیرفان عەلی داواشی له‌ دەنگدەران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبەکەیکرد بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ نه‌ده‌ن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە “ستراتیژی کاری خۆمان دەگـۆڕین  و شکــسـتمــان هێنا لە دروسـتکردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن و بەرەی ئیسـلامییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button