وەزیری په‌روه‌رده وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی ئاشکراکرد

لڤین:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، “پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان مووچه‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌شده‌كه‌ین”، ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه، خوێندنی ئۆنلاین شكستیهێنابێت.
ئەمڕۆ د. ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی لە دابینکردنی شایستە دارییکانی مامۆستایانی وانەبێژ کرد و ڕایگەیاند، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌مانگی 10 ده‌وام به‌كه‌می كرا هه‌روه‌ها له‌مانگه‌كانی 11و 12ش ده‌وام نه‌بوو، بۆ ئەوەی شایستەی وانەبێژان نەفەوتێ، جەنابی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریدا پاره‌یه‌كی دیاریكراو بدرێته مامۆستایانی وانەبێژ”.
وتیشی: “پارەی ِمانگەکانی 10و 11ی وانەبێژان دراوە مانگی 12ش دەستی پێکردووە و بەشێکیان وه‌ریان گرتووه و پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیش پارەی وانەبێژانی سەرجەم پەروەردەکان دەدرێت”.
وەزیری پەروەردە سەبارەت بە پارەی وانەبێژان بۆ چوار مانگی ئەمساڵیش، وتی: “لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆدەبینەوە”.
له‌وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكیشدا كه ڕایگه‌یاندبوو سیستمی ئه‌لیكترۆنی شكستیهێناوه و تائێستا 19%ی قوتابیان سه‌ردانی خوێندنه ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌یان كردوه و به‌ئۆنلاین وانه‌كانیان ته‌ماشاكردوه، وه‌زیری په‌روه‌رده وتی: “ئه‌و داتایه هیچ ڕاستیه‌كی تێدانییه، چونكه زیاتر له 800 هه‌زار قوتابی سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنیان كردوه‌و 100 هه‌زار جاریش ئه‌پله‌یكه‌یشنی ئی وانه دانلۆد كراوه، ئیتر نازانم ئه‌م داتایه له‌كوێوه هاتووه”.