پێوەری زیرەکی کارەبا لە گەرمیان دەکەوێتە کار

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان،ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند” لە چەند رۆژی داهاتوودا لە ئیدارەی گەرمیان پێوەری زیرەك دەستبەكاردەبێت لەرووی خوێندنەوەو سنوورداركردنی پێوەرەكانەوە بۆ (٤٠ ئەمپێر ) بۆ ئەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیادبكرێت بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”بە گوێرەی ئامارەکان، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و لە قەزاکانی کەلار و کفری و ناحیەکانی ڕزگاری و سەرقەڵاو نەوجول و شارۆچکەی گردەگۆزینە ٦٢ هەزار و ٧٣٤ پێوەر بۆهاوبە شانی کارەبا بەستراوە کە دەکاتە ٨٥٪ هاوبەشانی کارەبا لەسنورەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button