سبەی ئەم ستەمکارییە دەگەیەنمە ئەمریکا !

لڤین: عەبدولستار مەجید

بڕیاری (زۆرینە)ـی دادگای تەمیزی هەولێر بە پەسەندکردنی ئەو سزا ناعادیلانەیەی بەسەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان درابوو، سەلماندی کە دادگا و یاسا دژ بە خەڵکی بێ پشت و پەنا و پاڵپشت و پاسەوانی دەسەڵاتدارانە !

هیچ شتێک لەوە خەتەرتر نیە کە دادگا و دادوەر و یاساکان ببنە پاشکۆی دەسەڵاتداران و بە حەز و ویست و خواستی ئەوان بڕیار بدا و عەدالەت پشتگوێ بخات .

ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئەو خەڵکە سزادراوەی بادینان ئەنجامدرا، متمانەی خەڵکی بە دادگا و یاسا لەقتر کرد و هەنگاوێکی تر لە سەرکوتی کۆمەڵگە نزیکبووینەوە .

دایکی ئیمانداران خاتوو عائیشە (خوالێی ڕازی بێت) لە پێغەمبەری خۆشەویستمان موحەممەدەوە ﷺ دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی (إنما أَهلَكَ من كان قبلكم أنهم كانوا إذا سرقَ فيهم الشَّريف تركوه، وإذا سرقَ فيهم الضَّعيف أقاموا عليه الحَدَّ) .

واتە: بەڕاستی خوای گەورە ئەوانەی پێش ئێوەی لەناوبردووە بەهۆی ئەوەی ئەگەر کەسێکی خانەدان و دەسەڵاتدار دزی بکردایە وازیان لێدەهێنا، بەڵام ئەگەر کەسێکی لاواز و هەژار و بێ پشتوپەنا دزی بکردایە سزایان دەدا .

سبەی لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری هەولێر دیدار و کۆبوونەوەیەکم هەیە ئەم زوڵم و ناحەقییەی دەرحەق بەو سزادراوانە و خەڵکی دیکەش دەکرێت، دەگەیەنم، دەبێت دونیا بزانێت کە چۆن دەسەڵاتێکی پۆلیسی بەناوی دادگا و یاساوە خەریکە کۆمەڵگە دەکاتە زیندان !

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button