ده‌ست له‌كار كیشانه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی په‌سه‌ند كرا

لڤین:

لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حەسەن تەمیمی،وەزیری تەندروستی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد و مستەفا کازمیش پەسەندی کرد.

دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی هاوكاتە لەگەڵ راسپاردەکانی‌ لیژنەی‌ لێکۆڵینەوە لەسوتانی‌ نەخۆشخانەی‌ ئیبن خەتیب لەبەغدا، لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا بوو به‌گەڕانەوەی‌ وەزیری‌ تەندروستی‌‌ و پارێزگاری‌ بەغدا بۆ سەر کارەکانیان.

ده‌ست له‌كار كیشانه‌وه‌ی ته‌میمی دوای ده‌رچوونی راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب هاتووه‌، كه‌ تێیدا ٨٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١١٠ كه‌سیش بریندار بوون.

حەسەن تەمیمی سەربە رەوتی سەدرە، دەستلەکارکێشانەوە سەرباری دەربازبوونی لە بڕیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر بانگەشەکانی رەوتی سەدر دەبێت بۆ هەڵبژاردن پێشوەختەی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button