ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ” ئیبن خەتیب” چەند بڕیارێکی دەرکرد

لڤین:

شەوی ( ٢٤ی نیسان )، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی تایبەت بە توشبوانی كۆرۆنا لە بەغداد كەوتەوە، بەهۆی ئەم رووداوەوە ( ٨٢ ) كەس گیانیان لەدەستداو ( ١١٠ ) كەس برینداربوون، حكومەت لەسەر ئەم رووداوە لیژنەی لێكۆڵینەوەی دروستكرد‌و راستەوخۆ بڕیاری دەستلەكارهەڵگرتنی بۆ هەریەكە لە وەزیری تەندورستی كە سەربە رەوتی سەدرە هەروەها پارێزگاری بەغداد‌و بەڕێوەبەری تەندروستی رەسافە دەركرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نوسینکە، مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومونی وەزیران بڵاوی کردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بە چەند بڕیاریکی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ” ئیبن خەتیب” لە بەغدا کردووە.

دەقی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران:

 

١-  وەزارەتی تەندروستی پابەندكرا سزایەك كە گونجاو بێت لەگەڵ مەترسی رووداوەكەدا، بسەپێنێت بەسەر هەریەكە لە (سەلمان حامید عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب)‌و (نەعیم كازم مزیعل/ یاریدەدەری كارگێڕیی)‌و (ئەحمەد جەسام عەلی/ بەرپرسی بەرگریی شارستانی)‌و دورخستنەوەیان لە پۆستەكانیان‌و دابەزاندنی پلەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە بەگوێرەی یاسا.

٢- دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بەغداد/ رەسافە لە پۆستەكەی‌و پابەندكردنی وەزارەتی تەندروستی بەگرتنەبەری هەر رێوشوێنێك كە پێویست بێت بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە بەگوێرەی یاسا.

٣- كۆتایهێنان بە دەستهەڵگرتنی وەزیری تەندروستی‌و پارێزگاری بەغداد لە پۆستەكانیان كە لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٤٠ی ساڵی  ٢٠٢١ دا هاتووە.

٤- پابەندكردنی وەزارەتی تەندروستی‌و هەموو ئەو فەرمانگە‌و نەخۆشخانە‌و دامەزراوە تەندروستییەكان كە سەر بەم وەزارەتەن، بە جێبەجێكردنی ئەو سیستم‌و رێنمایی‌و گشتاندنانەی كە گرەنتی سەلامەتی نەخۆش‌و هاوەڵی نەخۆش‌و سەردانكەران‌و كارمەندنی تەندروستی دەكات، لەوانە دیاریكردنی ژمارەی هاوەڵی نەخۆش‌و كاتژمێرەكانی سەردانكردنی نەخۆش‌و هەڵبژاردنی كارمەندی كارامە‌و دانانیان لە پرسگەكاندا، هەروەها دڵنیابوون لە پێداویستییەكانی سەلامەتی لەوانە زەنگی ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت‌و سیستمی ئاگركوژێنەوە‌و مامەڵەكردن توند لەگەڵ ئەوانەی سەرپێچی یاسای وەزارەت‌و رێنماییەكانی دەكەن.

 

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button