نامە بەری داعش لە کەرکوک دەست گیرکرا

لڤین:

لە پرۆسەیەکی هەواڵگریدا نامەبەری داعش لە پارێزگای کەرکوک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، پاش ئەنجامدانی پرۆسەیەکی هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاری و شوێنپێهەڵگرتنی و چاودێریکردنی جموجوڵەکانی ئەندامێکی گروپی داعش لە ناوچەی زاب لە قەزای حەوێجە لە پارێزگای کەرکوک، دەرکەوتووە کەسەکە نامەبەری لە نێوان مۆڵگە و شانە نوستووەکانی ئەو گروپە ئەنجامداوە .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە مەفرەزەکانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی ١٤ و هێزی فەوجی یەک لە لیوای پیادەی ٥١ و مەفرەزەی ئەمنی حەشدی شەعبی توانیویانە کەسە دەستگیربکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەندامە دەستگیرکراوەکەی داعش بە گوێرەی ماددەی٤ ی تیرۆر و لەسەر داوای دادوەر دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button