نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەکات

لڤین:‌

نێچیرڤان بارزانی‌ سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان، ئەمڕۆ سەردانی‌ سلێمانی‌ دەكات و لەگەڵ یەكێتی‌ و گۆڕان كۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ‌ نێچیرڤان بارزانی،‌ سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان، سەردانی‌ شاری سلێمانی‌ بكات و لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان و بزووتنەوەی‌ گۆڕان كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی،‌ لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە سەردانەدایە کە لە دوێنێوە لە هەولێر دەستیپێکردووە و سەردانی‌ هەریەک لە سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی‌ دادگەری‌ کوردستانی كرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان سەردانی سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان بۆ لای لایەنەکان پەیوەندی بە دروستکردنی یەکڕیزییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە لە 10ی 10ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button