چۆنێتی هەژمارکردنی نمرەی قوتابیانی ڕاگەیەندرا

لڤین:

لە نووسراوێکدا کە کە بە ژمارە ( ٣٠٧٩ ) لە ( ٣ / ٥ / ٢٠٢١ ) دەرچووە، ناو و واژۆی د. سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتە و هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانە بە وەکالەت، کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیانی کردووە، تێیدا چۆنێتی هەژمارکردنی نمرەی قوتابیانی روونکردووەتەوە.

لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان، لە شەش خاڵدا هەژمارکردنی نمرەکان روونکراوەتەوە.
دەقی خاڵەکانە:
١- سەبارەت بە بازنەی یەکەمی قۆناخی بنەڕەتی پۆلی( ١ تاوەکو ٣ ) کە بەردەوام دەبن لەناو پۆل، دەبێت هەر چوار نمرەی هەڵسەنگاندنیان هەبێت بەڕەچاوکردنی ئەوەی کە چوارەم هەڵسەنگاندن لەکاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دابنرێت، کە لە ٢٢ / ٦ / ٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت.
٢- سەبارەت بە پۆلەکانی ( ٤ تاوەکو ١١ ) کە بەردەوام دەبن لەناو پۆل، پێویستە نمرەی هەڵسەنگاندنی یەکەم ( ١٠ نمرە) و تاقیکردنەوەی نووسینەکی ( ٢٠ نمرە) و هەڵسەنگاندنی دووەم (10 نمرە) ئەنجام بدەن و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە ( ٦٠ نمرە) لە ٢٢ / ٦ / ٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت. بەڕەچاوکردنی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کە تەنها نمرەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرز واتە ( ١٠ نمرەی هەڵسەنگاندنی یەکەم و ٢٠ نمرەی تاقیکردنەوەی نووسینەکی ١٠ نمرەی هەڵسەنگاندنی دووەم) دەبێتە نمرەی کۆشش و تاقیکردنەوەی نیشتمانی لە ( ٦٠ نمرە) لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان ئەنجامدەدرێت بەپێی خشتەیەکی تایبەت.
٣- سەبارەت بە قوتابیانی دەرەکی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، تاقیکردنەوەی نیشتمانی لەسەر ( ١٠٠ نمرە) ئەنجام دەدەن بە هەمان پرۆگرامی دیاریکراو.
٤- لەکاتی دەستپێکردنی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن ئەو قوتابیانەی فۆرمی بەڵێننامە پڕدەکەنەوە، کە بەشداری خوێندنی ناو پۆل ناکەن، ئەوا نمرەی بەدەستهاتووی تاقیکردنەوەی نووسینەکی ( ٢٠ نمرە) دابەشی دوو دەکرێت لە شوێنی ئەو هەڵسەنگاندنانە دادەنرێت، کە نمرەی نییە.
٥- لە داهاتوودا شێوازی تۆمارکردنی نمرەکان لەسیستەمی `ئی پەروەردە` بەڕێنمایی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە بە وردی روون دەکەینەوە.
٦- ئەو نمرانە و شێوازی دابەشکردنی بە ئەنجامی کۆتایی ئەم ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠ – ٢٠٢١) هەژمار دەکرێت.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button