پاش ٢٧ ساڵ بیڵ گەیتس و هاوسەرەکەى جیابوونەوە

لڤین:

بیڵ گەیتس، ملیاردلێری جیهانی و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆف و میلیندای خێزانی ( ٣ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە کورتە ڕوونکردنەوەیەکی هاوبەشدا کە لە هەژماری فەری خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری خۆیان بڵاویان کردووەتەوە “دوای بیرکردنەوە و کارێکی زۆر لەسەر پەیوەندیمان، بڕیاری کۆتایی هێنان بە هاوسەرگیریمان داوە”.

لە بەشێکی تری تویتەکەدا ئاماژەیان بەوە داوە کە “بڕوا ناکەین چیتر بتوانین پێکەوە وەک هاوسەر گەشە بکەین و بەرەوپێشەوە بچین.”

ئاماژە بەوەیشدراوە”لەماوەی ٢٧ ساڵی رابردودا دامەزراوەیەكمان بونیادنا كە لەسەرتاسەری جیهان كاردەكات تاوەكو خەڵكی توانادار بكات ژیانێكی تەندروست و پڕبەرهەم بژین، پێكەوە درێژە بە باوەڕمان بەم ئەركە دەدەین و بەردەوام دەبین لەسەر كارەكانمان لەو دامەزراوەیە”.

جێگەی ئاماژە پێدانە جیابوونەوەى ئەو دووانە لەکاتێکدایە کە( ٣ ) منداڵیان هەیە، هەروەها پێکەوە دامەزراوەی “بیڵ ئاند میلیندا”یان دامەزراند بۆ کاری خێرخوازی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button