هاووڵاتیە عێراقیەكانی هیندستان دەگەڕێنرێنەوە

لڤین:

ناسر حسێن شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ ( شەممە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند”دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هیندستان بەشێوەیەكی گەورە تەشەنەی سەند، هاواری عێراقیەكانیش بۆ گەڕاندنەوەیان بەرز بووەتەوە”.

لە بەشێکی تری ووتەکانیدا وەزیری گواستنەوە، ئاماژەی بەوەدا”لەسەر رێنمایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كار بۆ گەڕانەوەیان كراوە و فڕۆكەی تایبەتمەند ئامادەكراوە و رێوشوێنی تەندروستی پێویست گیراوەتەبەر”.

وەزیری گواستنەوەی عێراق دڵنیای دا لەوەی کە”تیمەكانی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ئامادەباشیدان بۆ جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی گەڕانەوەیان، ئەوەش دوای تەواوبونی رەزامەندی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button