دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو ناوی کاندیدەکانی ئاشکرا کرد

لڤین:

دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی مانگی ( ١٠ ) ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرا کردووە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” لەماوەی رابردوو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زۆری هەوڵیدا کە هاوپەیمانیەتیەکی فراوانی هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوردستان دروست بێ تا نوێنەرایەتی دەنگی شەقامی ناڕازی بکات”.

هەروەها هاتووە” بەپێی سیستمی نوێ هەڵبژاردنەکان چەندین سەرکردەوە و کادیری یەکگرتوو وەک کاندیدی تاک ( مرشح الفرد) بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و ئێمەش پشتگیریان دەبین”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

راگەیەندراوێک لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان..

لەماوەی رابردوو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زۆری هەوڵیدا کە هاوپەیمانیەتیەکی فراوانی هێزە سیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوردستان دروست بێ تا نوێنەرایەتی دەنگی شەقامی ناڕازی بکات، خودی جەنابی ئەمینداری گشتی ئەم دەستپێشخەریەی کرد، بەڵام بێ ئەنجام بوو هۆکارەکەشی لای ئێمە نەبوو، بۆیەو بەپێی سیستمی نوێ هەڵبژاردنەکان چەندین سەرکردەوە و کادیری یەکگرتوو وەک کاندیدی تاک ( مرشح الفرد) بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و ئێمەش پشتگیریان دەبین و بڕواشمان بە لێهاتوویی و تواناکانیان هەیە لە دەرچوون و خزمەتکردن بەگەڵ و نیشتمان، سەبارەت بە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، یەکگرتوو هەر لەسەرەتاوە پەرۆشی یەکرێزی و دروستکردنی هاوپەیمانی هێزە کوردستانییەکان بوو و ئامادەیی خۆشی دەربڕی کە کارەکتەرێکی کاریگەری ئەم هەوڵ و هاوپەیمانییەتیە بێ بەڵام دروست نەبوونی ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی هێزەکانی دەسەڵاتە.

لێرەوە رادەگەیەنین کە یەکگرتوو پشتگیری ئەم کاندیدانە دەکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2021

عمر کۆچەر لە بازنەی زاخۆ

جمال کۆچەر لە بازنەی دهۆک

زهێر خۆشناو لە بازنەی رۆژهەڵاتی هەولێر

د. پەخشان سیان لە بازنەی رۆژئاوای هەولێر

دارا سێکانیانی لەبازنەی باکووری سلێمانی

مثنی امین لەبازنەی هەڵەبجە

داواش لەهەموو لایەنگر و دۆستان دەکەین کە پشتگیر ئەم کاندیدانە بن

دەزگای هەڵبژاردن

١ / ٥ / ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button