نوێترین زانیاری لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان

لڤین:

عبدالسلام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەوخوێندنی باڵا-پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، ڕایگەیاندووە”دەرگای ناوەندەکانی خوێندن لە ئێستادا بەداخراوی دەمێننەوە تاوەکو پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز”.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە، ”دوای جەژن هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕاددەی كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەکرێنەوە بە میکانیزمی نوێ و جێ بەجێ کردنی ڕێکاری توندی تەندروستی”.

ووتویشیەتی، ”وەزارەتی پەروەردەش لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت و پسپۆڕ ، پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە”.

سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان، لە نوسراوەکەی سەرۆکی لیژنەی پەروەردەوخوێندنی باڵا-پەرلەمانی کوردستان، هاتووە، ”تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی( ١ ی بنەرەتی تا ١١ )ـی ئامادەیی، ھاوشێوەی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button