دەست بەسەر سێ تۆن شووتی خراپدا گیرا

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، لێپرسراوی هۆبە‌ی كە‌رە‌نتینە‌ی مە‌رزی تە‌وێڵە‌ – شۆشمێ ڕایگە‌یاند،” لە‌لایە‌ن كە‌رە‌نتینە‌كە‌یانە‌وە‌ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی سێ تۆن شووتی خراپ و بوودا كە‌ شیاو نە‌بوو بۆ خواردن”.

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە،”لە‌لایە‌ن لێژنە‌ی لە‌ناوبردن و ئاودیوكردنە‌وە‌وە‌ ئە‌و بڕە‌ شووتییە‌ خراپ بووە‌ گە‌ڕێنرایە‌وە‌ بۆ وڵاتی ئێران”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ”بەمەش لەماوەی هەفتەیەكدا لەم مەرزە دەست بەسەر ( ٥١ ) تۆن شووتی خراپبوودا گیراوەو رەوانەی وڵاتی ئێران كراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button