سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەرێمی کوردستان پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵییەوە

لڤین:

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ / ٤ / ٢٠٢١ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەل کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانلە دەستپێکی کۆبوونەوەکە دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێ کردووە.

سەبارەت بە ناردنی بەشە بوودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە مەسرورو بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی فیدراڵی ١٠ مانگە هیچ بەشە مووچەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.

لە بەشێکی تری ووتەکانیدا سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاندووە هیواخوازە پەسەندکردنی یاسای بودجە، ببێتە دەستپێکێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی تر بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، بە تایبەتی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ و ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە کاریگەرییەکی ئەرێنی لە سەر سەقامگیریی و ئاسایش و ئارامیی عێراق دەبێت.

لەبارەی چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێمەوە لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی حکومەت ڕۆشنایی خستووەتە سەر چاکسازییەکانی کە بە ئاراستەی ڕێکخستنەوە و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتەو و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان و برەودان بە شەفافیەت و سنوودرانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتی.

لە کۆتایدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئامادەیی حکومەتی هەرێمی دەربڕی، هەموو ئاسانکارییەکی پێویست پێشکەشی وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ دەکات بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە هەموو بوارەکاندا لە هەرێمی کوردستان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button