داوا لە جوتیاران دەکرێت سبەینێ چەکی پارەکانیان وەربگرن

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە گەنمیان ڕادەستی ( بنکەی وەرگرتنی گەنمی سیروان ) لەپارێزگایی هەڵەبجە کردووە لە بەڵگەنامەی ژمارە کارتی ٧٣٠ بۆ ژمارە ٨٤٠ سبەی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ / ٤ / ٢٠٢١ ، سەردانی بنکەی ناوبراو بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەروەها ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکرێنەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ گەنمیان ڕادەست بە بنکەی ناوبراو کردووە و تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان رۆژی پێنچشەمە ٢٢ / ٤ / ٢٠٢١ ، کۆتا ڕۆژە بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان، هەر جووتیارێک لەو رۆژە سەردانیان نەکات ئەوا وەرگرتنی چەکەکان دەکەوێتە دوایی جەژنی رەمەزان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button