لەبەرەی شەڕی ناوخۆدا سەرۆک کۆماری چاد بریندار دەبێت

لڤین:

ئیدریس دیبی، سه‌رۆك كۆماری چاد، دوای ٣٠ ساڵ حوكمڕانیی وڵاته‌كه‌ی،  له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ت و یاخیبوواندا، بریندار دبێت و پاشان گیان لەدەستدەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ / ٤ / ٢٠٢١  جه‌نه‌ڕاڵ عه‌زم برماندوا ئه‌گۆنا، گوته‌بێژی فه‌رمیی سوپای چاد بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئیدریس دیبی، له‌ كۆتایی هه‌فته‌ له‌ شه‌ڕی گرووپه‌كاندا بریندار بووبوو و ئه‌مڕۆش به‌ كاریگه‌ریی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ ده‌ست دا.

ئیدریس دیبی كە (تەمەنی ٦٩ ساڵە) هەر لەم مانگەدا بۆ شەشەم جار بە سەرۆكی چاد هەڵبژێردرایەوە و ماوەی سی ساڵە حوكمی ئەو وڵاتە ئەفریقییە دەكات.

سه‌رۆك كۆماری چاد، دوای 30 ساڵ حوكمڕانیی وڵاته‌كه‌ی، له‌ ١١ / ٤ / ٢٠٢٠ ، جارێكی دیكه‌ بووه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی و 79.32%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ست هێنا.

حكومەتی ئنجامینا پرسەی سەرتاسەریی لە وڵاتدا راگەیاند و سنوورەكانی داخست و ئەنجومەنێكی سەربازیی بەسەرۆكایەتی یەكێك لە كوڕەكانی ئیدریس دیبی پێكهێنا بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و رێگریی لە هەر ئاڵۆزی و پەشێوییەك كە چاوەڕوان دەكرێت وڵاتەكە بگرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button