لەتاپۆكردنی ١٢٥ هەزار پارچە زەوی كارت حکومەت ٥٠ ملیار دینار دەستدەكەوێت

لڤین:

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئایاری ساڵی رابردوەوە بڕیاریداوە، سەرجەم زەویە کارتەکانی شاری هەولێر، کە ژمارەیان ١٢٥ هەزار زەوی کارتە، تاپۆ بكرێن. بەڵام بەهۆی نەخۆشی كۆڕۆناو چەند كێشەیەكی هۆنەری تاپۆكردنی زەوییەكان دواكەوت.

سەبارەت بە تاپپۆکردنی ئەو زەویانە، عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر سەبارەت بەتاپۆكردنی زەوییە كارتەكان بە بوار نیوزی ڕاگەیاندووە،” لە ( 62.4% ) کۆی زەوییە کارتەکانی هەولێرمان تاپۆ کردوە، لەماوەی دو ساڵی ڕابردو توانیمان ٧٨ هەزارو ٧٠٠ پارچەی زەوی تاپۆ بکەین، سەرجەم ڕێکارەکانمان تەواو کردووە، ئێستا ڕۆژانە تاپۆی زەوییەکان بەخاوەنەکانیان دەدەینەوە، لەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەتایبەتی زەوییەکانی کەرتی (سێبەردان و گردجوتیارو باغەمرە شەهاب و باغو منارە)، ئێستا سەرقاڵی تەواوکردنی ٥ هەزار کارتی زەوین بۆ ئەوەی لە کەرتی باغەمرە شەهاب تاپۆ بکەین”.

سەرۆكی شارەوانی هەولێر ئەوەشی خستەرۆ “دوای تەواو بونی کارتەکان، جارێکتر لەشاری هەولێر، زەوی بەشێوازی کارت، دابەش ناکرێتەوە، بەڵکو لەداهاتوو هەر زەویەک ئەگەر بەشێوازی قەرەبو، یان دابەشکردن بەهاوڵاتیان بدرێت، بە تاپۆ پێیان دەدەرێت، نەک کارت”.

سەبارەت بەپێدانی مۆڵەت بە زەوییەکانی کەرتی هەشتی حسارۆک، سەرۆكی شارەوانی وتویشیەتی، “بەهیچ شێوەیەک پێمان باش نییە، موڵەت بە زەوی ١٢٥ مەتری بدرێت، چونکە ژمارەی زەوییەکان ١٦ هەزار پارچە زەویە، ئەگەر ڕێپێدان بدرێت بە دابەش دوو، ئەوکات زەویەکان دەبێتە ٣٢ هەزار، گەیاندنی خزمەتگوزاری زۆر قورستر دەبێت و شێوازو دیزاین و پلانی هاوشێوەی زەوییەکانی بەختیاری تێک دەچێت”.

سەبارەت بەداهاتی تاپۆكردنی ئەو زەوییانە، یونس حوسێن خاوەنی نوسینگەی خانووبەرە لەبەهاری نوێ بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە،”خەرجی هەر زەویەک بۆ تاپۆ کردنی ٨٠٠ هەزار دینار لەسەر خاوەنەکەی دەکەوێت، لەم بڕە پارەش ٤٠٠ هەزار دینار بۆ حکومەتە، ٤٠٠ هەزار بۆ خەرجی پارێزەرو خەرجیەکانی دیکەیە، لەدوای تاپۆکردنی زەوییەکان، هەر زەویەکیش لە ٣٠ ٪ نرخەکەی بەرز دەبێتەوە”.

کۆی گشتی خەرجی تاپۆکردنی ١٢٥ هەزار زەوییە کارتەکانی شاری هەولێر ١٠٠ ملیار دینار لەسەر خاوەنەکانیان دەکەوێت، لەم ڕێژەش ٥٠ ملیار بۆ حکومەت دەبێت، ٥٠ ملیاریش خەرجی دیکە دەبێت، حکومەت لەدوای تاپۆکردنی زەویەکان ئەگەر رێپدانی دروستکردنی خانوو بەخاوەن زەویەکان نەدرێت، ساڵانە بڕی ٣٦٠ هەزار دینار، وەک باج لە بەرێوبەرایەتی باج و خانووبەرە لە خاوەن زەویەکان وەردەگیرێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button