وردبینیکردنى لیستى موچەخۆرانى هەرێم لەلایەن دیوانى چاودێرى بەغداوە لە قۆناغی کۆتایدایە

لڤین: زانکۆسەردار

جوتیارعادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( چوارشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، ” ئێمە پابەندی ڕێککەوتنی بودجەین و هەر میکانزمێک بەغدا پێی باشە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ئێمە لاریمان لەسەری نییە، بەڵام دەبێت شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان فەراهەم بکات”.

لەبەشێکی تری وتەکانیدا جەختى کردەوە،” هەرکات پێویست بکات شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا، ڕاشگەیاند، ئەوان پابەندی ڕێککەوتنی بودجەن و بەغدا بڕیاری داوە مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بکات، ئەو بڕە پارەیەش لەمانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ئەم مانگە هەژمار دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەیشدا، ” لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوین مانگانە حکومەتی فیدراڵی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بکات، ئەو بڕە پارەیەش لەمانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە و تا ئەم مانگە ( حوزەیران ) هەژمار دەکرێت”.

وتەبێژی حکومەت وتیشی، “ماوەی هەفتەیەکە دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و دیوانی چاودێری حکومەتی عێراق بە هاوبەشی وردبینی بۆ لیستی موچەخۆرانی هەرێم دەکەن و بڕیارە بەم نزیکانە ئەو وردبینیە تەواو بێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button