بكوژانی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دەستگیركران

لڤین:
دوای ئەوەی خاوەنی دوکانێکی ساردەمەنی دەکوژن پۆلیس دەستگیرکردنی دوو کەسی بەو هۆیەوە راگەیەناند کە یەکیان خاوەنی کافترییەکە.
شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ دوكان شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان کە دوكانی ساردەمەنی هەبوو بەچەقۆ هێرشی كرابووە سەر و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا بوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، دوای رووداوەکە پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی ڕووداوەكە كە هەڵاتبوو دەستگیركرا كە خاوەنی كافتریایەکە و تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بووە دەستگیركرا .
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، ك ، ع ، ع لەدایكبوی 1990 و ژ ، ف ، ر لەدایكبووی 1998 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.