کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجام دەدرێت

لڤین:

ئەنجومەنی کۆمیسیارانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سوورە لەسەر ئەوەی لە وادەی دیاریکراودا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت و هیچ پاشگەزبونەوەیەکی تێدانییە.

ئەنجومەنی کۆمیسیارانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “وادەی هەڵبژاردنەکان 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵە و هیچ پاشگەزبونەوەیەکی تێدانییە”.

کۆمسیۆنەکە داوای لە هاوپەیمانییە سیاسییەکان، حزبەکان و کاندیدەکان کردووە سود وەربگرن لەوکاتەی ماوە بۆ وەرگرتنی تۆمارکردنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان و پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان دیاری کراوە کە رۆژی شەممەیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمیسیۆن بەردەوام دەبێت لە هەنگاو و ئامادەکارییەکانی بەگوێرەی کاتەکانی خشتەی کردارەکان کە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت، تا دەگات بە جێبەجێکردنی هەڵبژاردنەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button