ماوەی سێ رۆژ کارەبای گەرمیان کێشەی بۆ دروست دەبێت

لڤین:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ رۆژی سەرەتای هەفتەی ئایندە بۆماوەی 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان نابێت.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکەینەوە، لەبەر بەستنەوەی وێستگەی بەرهەم هێنانی کارەبای 165 مێگاواتی لە گەرمیان بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستان(132kv )لە ڕۆژانی 1، 2 و 3ی ئایار رۆژانە بۆ ماوەی 12 کاتژمێر کارەبا نابێت”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممە لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تا کاتژمێر 5:00ی ئێوارە کارەبای قەزای کفری و ناحیەکانی دەکوژێتەوە، کارەبای قەزای کەلار و ناحیەکانی ئەگەری کەمبونەوەی هەیە بەهەمان هۆکار.