هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین دواخرا و یەکێتی ئەوروپاش نیگەرانە

لڤین:

سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینی، رایگەیاند تا ئەو کاتەی رێگە بە بەشداریکردنی ئەو فەڵەستینیانە دەدرێت کە لە خۆرهەڵاتی قودس دەژین، هەڵبژاردنەکان دوا دەخرێت، یەکێتی ئەوروپاس نیگەرانی خۆی راگەیاند.

مەحمود عەباس بەیاننامەی ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیەی سەرکردەکانی فەڵەستینی راگەیاند کە لە شاری رامەڵڵای کەرتی خۆرئاوای قودس بەڕێوەچوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو هەڵبژاردنانەی فەڵەستین کە بڕیارە ٢٢ی ئایار ئەنجام بدرێت.

لە وتارێکیدا کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆنی حکومی فەڵەستیندا پەخشکرا، عەباس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئیسرائیل رێگەی نەداوە هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین لە خۆرهەڵاتی قودسی داگیرکراو بەڕێوەبچن وبۆیە ”هەتا دڵنیا نەبین لە بەشداریکردنی گەلەکەمان لە قودس لەو هەڵبژاردنانەدا، بڕیارمان داوە هەڵبژاردنەکان دوابخەین”.

دوای بڕیارەکەی ئەو سەرکردە فەڵەستینیە یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە راگەیاند و  داوایکرد ئاستەنگەکانی بەدەم ئەو هەڵبژاردنە چارەسەر بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button