سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر: بەشێکی شەقامی 120 مەتری بۆ ماوەیەک دادەخرێت

لڤین:

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هاوڵاتیان و شۆفێران لە داخستنی بەشێکی شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر ئاگادار دەکاتەوە و هۆکارەکەشی ڕووندەکاتەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ڕایگەیاند “سەبارەت بە گرفتی بەشێک لە پردی شەقامی 120 مەتری هەولێر کە (expansion joint )ی زیانی پێگەیشتووە، کۆمپانیای جێبەجێکار ئاگادار کراوەتەوە بەمەبەستی چاکردنەوەی شوێنی زیان پێگەیشتوو، بەڵام (expansion joint ) شوێنی زیان پێگەیشتوو لەدەرەوەی وڵات هاوردە کراوە لەم هەفتەیە گەیشتووە”

شارەوانی هەولێر ڕوونیشیکردوەتەوە کە بەو هۆیەوە “بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەشێوەیەکی کاتی دەبێت ئەو بەشەی شەقامی 120 مەتری دابخرێت هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە چاککردنەوەی شوێنی زیان پێگەیشتوو”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button