لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا تەنها 17 کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن کراوە

لڤین:
ژمارەی کاندیدکراوان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراقدا 926 کەسە و لە هەر سێ شارەکەی هەرێمی کوردستانیشدا 17 کەس خۆیان کاندید کردووە.
بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن ئێستا سلێمانی تەنها پێنج کەس و لە هەولێر نۆ کەس و لە دهۆکیش سێ کەس خۆیان کاندید کردووە.
لە بڵاوکراوەکەی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن هاتووە کۆی کاندیدانی تاکەکەسی (477)، ژمارەی کاندیدانی حیزب و هاوپەیمانێتیەکان(449)،ژمارەی کاندیدانی پێکهاتەکان (43)،کۆی ژمارەی کاندیدانی ڕەگەزی نێر(731) کاندیدە و ڕەگەزی مێ(195) کاندیدە.