عێراق سه‌رجه‌م گەشتە ئاسمانییەکانی له‌گه‌ڵ وڵاتێکی گەورەدا ڕاگرت

لڤین:

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی لە عێراقەوە بۆ وڵاتی ھیندستان تاکاتێکی نادیار ڕاگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “کۆمپانیای گشتی ھێڵی ئاسمانیی عێراق لە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٢٧ سەرجەم گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی بۆ وڵاتی ھیندستان تاوەکو کاتێکی نادیار راگرت”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: بڕیاری ھەڵوەشانەوە و راگرتنی گەشتەکان بۆ وڵاتی ھیندستان لەسەر بنەمای رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران/دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی بووە کە بەھۆی مەترسیی دۆخی کۆرۆنا لەو وڵاتە و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بۆ عێراق دەرکراوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، جەختیشی کردوەتەوە کە ھێڵی ئاسمانیی عێراقی پابەندە بە سەرجەم ئەو بڕیارانەی لە لایەنی باڵاوە دەردەچێت و لەکاتی دەرکردنی ھەر بڕیارێکی نوێ ئەوە لەپێگەی فەرمی وەزارەتی گواستنەوە و ھێڵی ئاسمانی عێراقی ھەموولایەک ئاگادار دەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button