بەشێک لە پارێزەرانی هەرێمی کوردستان دژی لێبڕینی مووچە پشتگیری دادوەرێک دەکەن

لڤین:

لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دەست (لڤین) كەوتووە، بەشیک لە پارێزەرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەیان بەوەكردووە،” وەك پارێزەران پشتگیری لە هەڵوێستی دادوەر (گۆران عبد الخالق بەرزنجی) و ئەو ٦٠ دادوەر و داواكاری گشتییە دەكەین و دەستخۆشیان لێدەكەین،کە لێبڕینی مووچە بە نایاسایی دەزانن و جەختدەكەنەوە، ئەم لێبڕینی مووچەیە كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر كۆمەڵگا و بوونەتە پێشەنگ لە دواكردنی مافی ڕەوای مووچەخۆران ئێمەش وەك پارێزەران هەردەم لەكەڵ چینی بەشخوراو و مافخوراوان بوین و هۆكارێكیشین بۆ گەڕانەوەی ماف بۆ مافخوراوان بەپێی یاسا”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە” هەروەها پشتگیری لە چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەین وە داواكارین یاسا سەروەر بێت تاوەكو داپەروەری كومەڵایەتی بێت دی و كۆتای بە لێبڕینی موچە بێت و كۆتایی بە پێدانی موچەی كەسانی بندیوار بهێنرێت و پێدانی دوو موچەی و سێ موچەی نەمێنێت كە بەپێی یاسا نابێت و قەدەغەیە”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ئێمەی پارێزەران وەك دادوەری وەستا(دادوەری بە پێوە- القڤا‌و الواقف ) كە ڕەگەزەكین لە رەگەزەكانی دادپەروەری وە دەستەبەری مافی بەرگری و داكۆكی دەكەین لەبەر ئەوەی بەرگری كردن مافیكی پیرۆزە بە پێی دەستور و یاساكان ، كە لە یاسای پارێزەرایەتی كوردستان ئاماژەی پێ كردووە.

ئێمەی پارێزەران كە لە خوارەوە ناومان هاتووە پشتگیری لە هەڵوێستی مرۆیی دادوەری بەرێز (گۆران عبد الخالق بەرزنجی ) دەكەین وە هەڵوێستەكەی بەرز دەنرخێنین ، سەبارەت بەوەی كە ڕایگەیاندووە لێبڕینی موچە نایاساییە.

كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نایاسایی بەردەوامە لە لێبرینی موچەی دادوەران و لێكۆڵەرەوانی دادوەری و یاریدەدەرانی دادوەری ومامۆستایان و دكتۆر و پێشمەرگە و پۆلیس و تەندروستاكاران وخانەنشین كە ئەم لێبڕینی موچەیە كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر كۆمەڵگا بەوەی كە تاوانی دزی و فرت و فێڵ رووی لە زیادیە.

ئێمەی پارێزەران ئەوە ڕایدەگەیەنین دادوەر گۆران بەرزنجی بەتەنها نی یە لەم هەڵوێستە وە دوای ئەوەی كە ( ٦٠ )دادوەر و داواكاری گشتی پشتگیریان كرد لە هەڵوێستە قارەمانیەكەی .

ئەوە ئێمەش وەك پارێزەران پشتگیری لە هەڵوێستی ئەم دادوەرە و ئەم ٦٠ دادوەر و داواكاری گشتی یە دەكەین و دەست خۆشیان لێدەكەین كە بوونەتە پێشەنگ لە دواكردنی مافی ڕەوای موچە خۆران ئێمەش وەك پارێزەران هەردەم لەكەڵ لە چینی بەش خورا و و ماف خوران بوینە هۆكارێكیشین بۆ گەڕانەوەی ماف بۆ ماف خواوان بەپێی یاسا .

وەهەروەها پشتگیری لە چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەین وە داواكارین یاسا سەروەر بێت تاوەكو داپەروەری كومەڵایەتی بێت دی و كۆتای بە لێبڕینی موچە بێت و كۆتایی بە پێدانی موچەی كەسانی بندیوار بهێنرێت و پێدانی دوو موچەی و سێ موچەی نەمێنێت كە بەپێی یاسا نابێت و قەدەغەیە.

وە هەروەها ئێمە پارێزەران پێشنیاری ئەوە بۆ حكومەت دەكەین كە هەر كەسێك كە وەك بەرێوەبەری گشتی یا بەرێوەبەری فەرمانگەیەكی حوكمی چوار ساڵ خزمەتی كرد لە وەزیفەی بەرێوەبەری گشتی یا لە بەرێوەبەر لابدرێت و بگوازرێتەوە چونكە مانەوەیان بۆ زیاتر لە چوار ساڵ ڕێگا خۆش دەكات بۆ گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و تاوانی بەرتیل و قۆستنەوەی پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و كەسی.

كۆمەڵێك پارێزەرانی كوردستان

٢٧ی نیسانی ٢٠٢١

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button