پۆلیسی هەولێر کەسێكی بە پارەی ساختەوە دەستگیر کرد

لڤین:
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێكیان بە پارەی ساختەوە دەستگیر کردووە کە بڕی 1 ملیۆن و 100 هەزاری ساختەی لە جۆری 25 هەزاری لا بووە.
بە گوێرەی راگەیەیندراوی پۆلیسی هەولێر: بەشی پۆلیسی عەنکاوە، بنکەی پۆلیسی بەحرکە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک.ح.ر) تەمەن (33 ساڵ) دەستگیر کرد، کە بڕی (ملیۆنێک و 100 هەزار) دیناری ساختەی لە جۆری (25 هەزاری) لابوو.
پۆلیسی هەولێر ئەوەشی روونکردووەتەوە “تۆمەتباری ناوبراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری، ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.”