بۆمبێک بە تیمێکی چاککردنەوەی کارەبادا تەقییەوە

لڤین:
له‌سنوری ناحیه‌ی كانی ماسی له پارێزگای دهۆك، بۆمبێك به‌تیمێكی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با ته‌قیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه سێ کەس بریندار بوون.
بەیانی ئەمڕۆ دوای پچڕانی کارەبای ژمارەیەک گوندی سنوری ناحیەی کانی ماسی بە هۆی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە بۆمبێکی چێندراو بە تیمێکی چاککردنەوەی کارەبادا تەقییەوە.
تیمەکە سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای ناحیه‌ی کانی ماسییە و لکە کاتی کارەکەیاندا بۆبێکی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە و سێ کەس بەوهۆیەوە برینداربوون.