تورکیا کوژرانی سێ سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

لڤین:

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی سێ سەربازی لە هێرشەکەی بۆ سەر خخاکی هەرێمی کوردستان راگەیاند و پەکەکەش دەڵێت زیاتر کلە 38 سەربازمان کوشتووە.

ئەوەس دوای ئەوەدێت لە دواین راگەیەندراویدا هێزەکانی پاراستنی گەل کوژرانی لانی کەمی 38 سەربازی تورکیای  بە دەستی گەریلاکان راگەیاندووە و دەشڵێت تورکیا لەو ناوچانەی هێرش دەکات گازی ژەهراوی بەکار دەهێنێت.

ئەوش دوای ئەوە دێت کە لە رۆژی 23ی ئەم مانگەوە تورکیا هێرشێکی نویی بۆسەر ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە کە گەریلکاکانی پەکەکەی لێیە.

پێشتریش کەجەکە بە فەرمی رایگەیاندبوو کە هێرشەکەی تورکیا بە ئاگاداری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button