نرخی نەوتی خاوی بەسڕە دابەزی

لڤین:

ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوتی وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک نرخی نەوتی خاوی بەسڕە دابەزی.

نرخی نەوتی سوکی خاوی بەسڕە دابەزی و یەک بەرمیل گەشتە 64.52 دۆلار و رێژەی 0.86 دۆلار، کە دەکاتە ٪1.32 ی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە نرخەکەی کەمبۆیەوە.

هاوکات نرخی نەوتی قورسی خاوی بەسڕە بەهەمان شێوە دابەزی بەهای یەک بەرمیل گەشتە 60.97 دۆلار کە رێژەی دابەزینی دەکاتە ٪0.15.

لە بەرامبەردا نرخی نەوتی جیهانی بەرزبوەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 65.73 دۆلارە و نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا  گەشتە 62.56 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button