تورکیا:

ئۆپراسیۆنەکانى چڕنووکى بروسکە بەردەوامە

لڤین:

وەزارەتى بەرگرى تورکیائەمڕۆ ( یەک شەممە، ٢٥ى نیسانى ٢٠٢١ ) ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕایگەیاند” ئۆپراسیۆنەکانى چڕنووکى بروسکە لە هەرێمى کوردستان وەکو ئەوەى کە پلانى بۆ داڕێژراوە بەردەوامە”.

لە بەشیکی تری تویتەکەدا، ئاماژە بەوەدراوە” سەربازەکانیان توانیویانە بچنە سەر چەند پێگەیەکى گەریلاکانى پەکەکە و شەڕ بێ ڕاوەستان بەدرێژایى شەوى ڕابردوو بەردەوام بووە و هێزە ئاسمانیەکانیان چەندین پێگەى پەکەکەى کردووەتە ئامانج”. 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button