هاوڵاتییەکی هەولێر: قورئانەکەی هەولێر لە ئێمە کەوتەخوارەوە

لڤین:

هاوڵاتیەکی شاری هەولێر رایگەیاند، شەوی پێنجشەممەی رابردو قورئانێکی لێکەوتووە و ئەوکارەی ئامانجدار نەبوە و داوای لێخۆشبوون لە خوا و لێبوردن لە مسوڵمانانی جیهان و کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێریەکێک لە ئەندامانی ئەو خێزانە رایگەیاند: داوای لێخۆشبوون لە خودا و داوای لێبوردن لە هەموو موسڵمانەکان دەکەم، روداوەکە بە ئەنقەست نەبووە.

ئەو هاوڵاتییە وتیشی: شەوی پێنجشەممە لەگەڵ خێزانەکەماندا ویستمان سەردانی گوندەکەمان بکەین، کەلوپەلی زۆرمان پێ بوو، خوشکەکەم قورئانێکی هێنا و لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکە لەلای سەکنەوە لە سەرفڵچەکە دامنا تا دواتر شوێنێکی باشتری بۆ بدۆزمەوە، بەڵام بیرمان چوو، دوای ئەوەی گەیشتیتە گوندەکە زانیمان کە قورئانەکەمان لێکەوتووە.

ئەو هاوڵاتییە راشیگەیاند “کاتێک لە فەیسبوک ڤیدیۆکەم بینی راستەوخۆ پەیوەندیم بە لایەنە ئەمنییەکانەوە کردووە و پێم راگەیاندوون کە رووداوەکە بەو شێوە بووە و بە ئەنقەست نەبووە”.

ئەو وتیشی ئێمە کەسانێک نین کە دژی قورئان بین و بوێری ئەوەمان نییە کە دژی پەیامی خوا بووەستینەوە، و دەستخۆشی کەو ئافرەتە دەکەم کە ئەو قورئانەی هەڵگرتەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button