هۆكاری گرانبوونی بەنزین

لڤین: وەرتگیراوە لە فەیسبووکی غالب محەمەد

لە ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم بریار درا كە پاڵ پشتی لە سەر سوتەمەنی هەڵبگیرێت و سوتەمەنی هەمووی بكرێت بە بازرگانی  كە لە عیراق نرخی سوتەمەنی جێگیرە و پاڵپشتی(مدعوم) حكومەتی هەیە كە ئەویش لتری بەنزین  (٤٥٠)ە، هەر ئەو كاتە وتیان گەر  وا نەكەین ناتوانین موچەی خەڵك بدەین بەڵام هەتا ئێستاش كێشەی موچە چارەسەر نەبوو  و سوتەمەنیش نرخی گرانبوو !!

 بۆ سوتەمەنی كرا بە بازرگانی ؟

بە بازرگانی كردنی بەنزین و سوتەمەنی بە گشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە حكومەت دەیویست  ئەمانەی لای خوارە بكات :

یەک ــ كار و پارە بۆ كۆمپانیاكانی بنەماڵە پەیدا بكات وەك (قەیوان ، كار ، ستێر گروپ ، عێراق ئۆیڵ ،  فاروق گروپ كە كار لە نەوتی رەش و كۆندێنسەیت دەكات ) لە گەڵ چەند كۆپانیایەكی بچوك كە خاونداریتیەكانی دەگەرێتەوە بۆ مەكتەب سیاسیەكانی هەر دوو بنەماڵە.

دوو ــ هەروەها زیاتر لە (٢٠٠) پاڵاوگەی نایاسای هەیە  كە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان نەوتی خاوی پێ دەفڕۆشێت بە نایاسای  چونكە هەمووی خاوندارێتیەكانی دەگەرێتەوە بۆ بەرپرسەكانی پارتی و یەكێتی، جار جاریش كۆمپانیای قەیوان و كار بەكاریاندێنن بۆ سپی كردنەوە مەوادەكانیان  كە هەمووی بێ كوالتی و ژەهراوین، لە كۆتایدا سوتەمەنیەكانی بە كوالێتی خراپ بە نرخی گران بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەفڕۆشن.

سێ ــ  دەسەڵاتی هەرێم هەوڵ دەدات كە كۆمپانیاكانی بنەماڵە وەك (قەیوان وكار و ستێر گڕوپ) كە قۆرخی سوتەمەنی بكەن بۆ ئەوەی نرخەكەی بە دڵی ئەو كۆمپانیایانە بێت نەك خەڵك.

كەواتە دەبێت بزانین ئەوەی بەرپرسە لە گران بوونی سوتەمەنی دەسەلاتی هەرێمی كوردستان وكۆمپانیای (قەیوان ، كار ، ستێرگروپ ) ە، كە خوێنی خەڵك دەمژن وتێرناخۆن، خەڵک چاوەڕێبو موچە باشبکەن و جموجوڵ بکەوێتەوە بازاڕ، بەڵام ئەوان هەر ڕۆژە و سیناروێیەک دروست دەکەن و خەڵک مشغوڵ دەکەن، ئێستا وا سەرەی بەنزینە!

نەفرەت لەخۆتان و حوکم ڕانیتان ڕوی هەرچی دیکتاتۆرهەیە سپیتانکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button