پاش بۆردوومانکردنەکەی دوێنێ شەو تورکیا ٧ کم هاتووەتە ناوخاکی هەرێمی کوردستانەوە

لڤین:

توركیا لەچەند ساڵی رابردوودا بەنزیكەی ٣٥كم هاتۆتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە، سەرەرای بریاری پەرلەمانی كوردستان لەسەر دەركردنی هێزەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێم، بەڵام تاكو ئێستا حكومەت هیچ بریارێكی لەو بارەیەوە نەداوە.

شەوی رابردوو سووپای تورکیا ناوچەکانی زاب و کانی ماسی، بۆردومانی فڕۆکەوانی و تۆپباران دەستی پێکردو، دواتر پێشڕەوی کرد و دوو ناوچەی بەرزی کانی ماسی بە قوڵای ٧ کم لەو قٶڵەشەوە پێشڕەوی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان کرد”.

سەرچاوە ئیدارییەکانی ئەو ناوچەیە ڕایانگەیاندووە هێڕشەکان نزیکبوونەتەوە لە شارۆچکەی کانی ماسی.

ئەم لەشکرکێشیە نوێیەی تورکیا دوای هێرشی پێشووی چیای گارەو پێشتریش ناوچەی حەفاتنن دێت کە سوپای تورکیا بە تایبەتی لە قوڵی حەفاتنین و زاخۆوە چەندان کیلۆمەتر هاتۆتە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button