ئەو کەسەی لە دایک و براژنی خۆیدابوو دەستگیرکرا

لڤین:

ئەو کەسەی لە دایک و براژنی خۆیدا لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا.

دوای ئەوەی دوو کەس هێرشدەکەنە سەر ماڵێک و تیایدا یەکێکیان لە دوو ئافرەت دەدات و ڤیدیۆکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە دەرکەوتبوو کە هێرشکارەکە کوڕی یەکێک لە ئافرەتەکانە، پۆلیس یەکێک لە تۆمەتبارەکانی دەستگیرکردبوو.

ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند “ئەو کەسە ناوی سۆران محەمەد-ەو چەند جارێک چووەتە سەرماڵی برا کۆچکردووەکەیی و داوای بڕێک پارەی لێکردوون و ئازاری داون”.

بە گوێرەی زانیاریەکان لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا بڕێک ماددەی ھۆشبەری دەستی بەسەردا گیراوە، تائێستا دیار نییە ئەو رۆژەی ئەو کارەی ئەنجامداوە لەژێر کاریگەری ماددەی ھۆشبەردا بووە یان نا؟”.

پێشتر پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی یەکێک لەو دوو کەسەی راگەیاندبوو، ئەمڕۆش ئاسایش تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەی دەستگیرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button